کوژرانی ژنێک بەدەستی خەسووی لە شارستانی فوومەن
یەکشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۴   |  23-11-2025

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێکی گەنج بەناوی “سارا شمشادی” خەڵکی گوندی خۆشکنوودهان سەر بە شارستانی فوومەن، لە لایەن خەسوویەوە بە لێدانی ئاڵماتۆڕ لەسەری گیانی لەدەست داوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژ بەدوای ئەم کردەوە قێزەونە، درگای ژوورەکەی لەسەری داخستووە و هەروا وێڵی کردووە تا گیانی لەدەست بدات. شایانی باسە، سارا شمشادی خاوەنی منداڵێکی چکۆلە بووە کە لەکاتی ئەم ڕووداوە، لەم شوێنە حوزووری بووە.