فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێک بەدەستی هاوسەرەکەی لە بەندەرعەباس
شەممە ۲۶-۰۳-۱۴۰۳   |  15-06-2024

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی جۆزەردان، پۆلیسی بەندرعەباس ڕایگەیاند کە پیاوێک بەهۆی کشتنی هاوسەرەکەیدەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بکوژەکە هاوسەرەکەی کە تەمەنی ٢٧ ساڵ بووە خنکاندووە و دواتر بۆ ئەوەیکە ئەم ڕووداوە بشارێتەوە، یەکێک لە ژوورەکانی ئاگرتێبەرداوە. شایانی باسە، بکوژەکە هۆکاری ئەم جەنایەتەی گەڕاندووەتەوە بۆ ناکۆکی بنەماڵەیی.
پێویستە ئاماژەیە بکرێت کە بەهۆی یاسای دژە ژنی کۆماری ئیسلامی، پیاوان لە سزادران بەهۆی کوشتنی هاوسەرەکانیان تەبرەئە دەبن و بەرپرسانی دادوەری و دەوڵەتیش بۆ شاردنەوەی توندووتیژی ڕەگەزی دژ بە ژنان، زۆربەی ئەم ڕووداوانە لەژێر ناوی “ناکۆکی بنەماڵەیی” یان “پاراستنی نامووس” ڕادەگەیەنن و ڕێگە بە ئەنجامدانی زیاتری ئەم تاوانە دەدەن.