کوژرانی ژنێک بەدەستی هاوژینەکەی لە خۆراسانی شۆمالی
سێشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۴   |  10-06-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ژنێک بە ناوی “ئۆمولبەنین قولی زادە” تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی مانە و سملقان سەر بە پارێزگای خۆراسانی شۆمالی، لە لایەن هاوژینەكەیەوە بە لێدانی چەقۆ كوژرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بكوژ كە تەمەنی ٥٣ ساڵە دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە، خۆی بە پاسگای شوێنی دانیشتنیان ناساندووە و دانی بە كوشتنی ژنەكەی ناوە. ناوبراو بیانووی ئەم جینایەتەی بە ناكۆكی بنەماڵەیی ناو بردووە. شایانی باسە، ئۆمولبەنین قولی زادە پێشتر لە دوای هەوڵدانی بۆ جیابوونەوە، چەندین جار لە لایەن هاوژینەكەیەوە هەڕەشەی كوشتنی لێ كرابوو.