فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێک بەدەستی هاوژینەکەی لە پیرانشار
یەکشەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۳   |  16-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان، “لەیلی پایموزد” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “خورینج” سەر بە شاری پیرانشار بەهۆی سووتانەوە (سەرووی ٩٠٪) لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.
ئەو ژنە قوربانییە کە دایکی دوو منداڵ بووە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان لە لایەن هاوژینەکەی “مۆراد ڕەسووڵ ڕەوەندە” لە باخی شوێنی کارەکەیان بە ڕشتنی بەنزین بەسەریدا ئاگر درا. تاوانبار دوای کوشتنی هاوژینەکەی، تەرمە سووتاوەکەی لە بەردەمی ماڵی دایک و باوکی ناوبراو بەجێ هێشتووە و بۆ خۆی هەڵاتووە. تەرمی قوربانی لەلایەن کەسوکارەکانییەوە بە هەلیکۆپتەر بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ گواسترابوویەوە.