فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێک بەدەستی هاوژینە پێشووەکەی لە مەشهەد
پێنجشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۴   |  11-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، پیاوێک بەناوی “مێهرعەلی” ناوبانگ نادیار لە شاری مەشهەد چووتە ماڵی هاوژینی پێشووەکەی لە شەقامی “موتەهەری شومالی” و ناوبراوی کوشتووە.
هاوکات ڕۆژنامەی خۆراسان لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە، ئەم ژنە کە تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە و پێشتریش لە لایەن بکوژەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو، بە لێدانی چەندین زەربەی چەقۆ کوژراوە. شایانی باسە، بکوژ دوای ئەم ڕووداوە هەڵاتووە و لە ئێستادا خۆی حەشار داوە.