کوژرانی ژنێک لەگەڵ دایک و براکەی لەلایەن هاوژینە پێشووەکەیەوە لە کرماشان
شەممە ۲۶-۱۲-۱۴۰۲   |  16-03-2024
ژنێکی لاو لەلایەن هاوژینە پێشووەکەیەوە کوژرا. تۆمەتبار هاوکات لەگەڵ هاوژینە پێشووەکەی خۆی، دایک و برای ناوبراویشی کوشتووە.
ئێوارەی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، مریەم ڕەزمجوو، ڕێزیدێنتی ساڵی یەکەمی ڕادیۆئانکۆلۆژی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، لەلایەن هاوژینە پێشووەکەیەوە کوژرا.
تۆمەتبار بە ئامادەبوون لە ماڵی باوکی هاوژینە پێشووەکەی، بە چەکی گەرم هاوژینە پێشووەکەی و هەروەها دایک و برای ناوبراوی کوشتووە.
ئەو کەسە دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە، شوێنەکەی جێ هێشتووە و دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەرکراوە.
هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری ڕوویدانی ئەو تاوانە لەلایەن بکوژەکەوە لەبەر دەستدا نییە و میدیاکانی ڕژیم تەنیا ئاماژەیان بە “کێشەی خێزانی پێشوو” لەو بارەیەدا کردووە.