کوژرانی ژنێک لە ورمێ
چوارشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۳   |  03-04-2024
ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ورمێ بە دەستی هاوژینەکەی خنکێندرا. هۆکاری کوژرانی ئەم ژنە «کێشەی خێزانی» ڕاگەیەندراوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا پیاوێک لە ڕێگەی نێوان شاری ورمێ بۆ نەغەدە، هاوژینەکەی خۆی بە دەست خنکاندووە و کوشتوویەتی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تاوانبار دوای کوشتنی هاوژینەکەی، تەرمەکەی لە ناو ئۆتۆمبێل لە شەقامدا بەجێهێشتووە و هەڵاتووە.
ئەم پیاوە دوای دەستبەسەرکران دانی بە کوشتنی هاوژینەکەی داناوە و میدیا حکوومەتییەکانیش لەلایەن ناوبراوە ڕایانگەیاندووە کە هۆکاری کوشتنەکە کێشەی خێزانی بووە.