کوژرانی کاسبکارێکی خەلکی سەردەشت لەلایەن سپای پاسدارانەوە
سێشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۲   |  27-02-2024
کاسبکارێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت کە باوکی سێ منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.
بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممە، کاسبکارێک بە ناوی کاوە سەڕاف لە نزیک گوندی «ساوان»ی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاوە سەڕاف بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لەم کاسبکارە کردووە و کوشتوویانە.
جێگای ئاماژەیە کە، کاوە سەڕاف خەڵکی گوندی «گورە شێر»، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.