فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کاسبکارێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری گوڵەسووری بانە
چوارشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۳   |  08-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری “گوڵەسوور”ی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کاسبکارێکی بەناوی “محەممەد قادرییان” خەڵکی گوندی “شوێ” سەر بە شاری بانەیان،
داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانە.
شایانی باسە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە نزیکی “کانێکسی خەرجەک” لە مەودای نزیکەوە بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژیان لەو کاسبکارە کردووە و لە ئەنجامیدا جەستەی بە چەندین گوللە پێکراوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمی محەممەد قادری ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.