فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کاسبکارێک لە سنووری پیرانشار
چوارشەممە ۰۷-۱۰-۱۴۰۱   |  28-12-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی گەزگەسکی پیرانشار بە ناوی حەسەن مورادیان، لە حاڵێکدا کە دوو سەر مەڕی پێ بووە و بە ماشین بەرەو ماڵی خۆی دەڕۆیشتەوە، هێزەکانی سەر سنووری ڕژیم لە جاددەی پیرانشار بەئەنقەست بە ماشین خۆیان پێداداوە، و بەو هۆیەوەی ماشینەکەی وەڕگەڕاوە و ناوبراو دەستبەجێ گیانی لەدەست‌ داوە.

هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی ، دوای ڕووداوەکە شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە و دواتر کە خەڵکی ناوچەکە بەدەم ئەو کاسبکارەوە چووبوون و تەرمەکەیان هەڵگرتبووە، هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕژیم چوونەتە ناو خەڵک و هەڕەشەیان کردووە کە قەرەباڵغی دروست نەکەن و بە زووترین کات تەرمەکەی بەڕێ کەنەوە.