کوژرانی کچێکی تەمەن ١٧ساڵ بەدەستی باوکی لە ئاواییەکی دەڕەشار
سێشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۳   |  27-08-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان، “مۆبینا زەینیوەند”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی گورزلەنگەر سەر بە شارۆچکەی ماژینی دەڕەشار، بە دەستی باوکی کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتبارەکە بە ناوی ڕەحیم خان، باوکی تەمەن ٥٦ ساڵی “مۆبینا زەینیوەند” بە تەقەی چەکی ساچمەیی کچەکەی خۆی لە ماڵێدا کوشتووە. شایانی باسە، مۆبینا زەینیوەندی بەهۆی پەیوەندیی لەگەڵ کوڕێکی مێرمنداڵدا کوژراوە.