کوژرانی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە دەستی باوکی لە پیرانشار
یەکشەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۳   |  26-01-2025
ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندان، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “کانی عەبدوڵڵاهی” خەڵکی ئاوایی “ماشکان”ی پیرانشار، لە لایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کانی عەبدوڵڵاهی بە گومانی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کوڕێک لە لایەن باوکییەوە بە لێدانی چەقۆ بریندار بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە دەستبەجێ بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستداوە. شایانی باسە، دوای ئەم ڕووداوە باوکی کانی دەستبەسەر کراوە و تەرمی ناوبراویش ڕەوانەی پزشکی دادوەری کراوە. .