ڕۆژی ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كچێكی خوێندکار خه‌ڵكی شاری ورمێ كه له ده‌بیرستانی مائدە ده‌رسی ده‌خوێند، له‌لایه‌ن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و مهدرهسهیهوه به بیانووی نووسینی دروشمی”ژن، ژیان، ئازادی” ڕاده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه و كاتێك خۆشكه‌كه‌ی به‌ناوی “حه‌دیس عه‌بدی” ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕێت، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه سه‌ری ئه‌كوتێت به دیوار و زهربهمهغزی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دەدات.
شایانی باسە کە تا ئیستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆشکی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی نییه و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌رپۆش دانان به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته ڕایانگه‌یاندووه كه “حه‌دیس” خۆی كه‌وتووه به عه‌رزدا و له‌مه‌دره‌سه زیندوو بووه. شایانی باسه كه ڕۆژانه هێزێكی زۆری ئه‌منی له ترسی سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كه كۆده‌بنه‌وه.