کوژرانی کچێکی لاو بە دەستی براکەی لە ورمێ
دوشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۲   |  30-10-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ژنێکی گەنجی خەڵکی ورمێ بە ناوی “ویدا دێهقان پیرانجق” تەمەن ٢٠ ساڵ لە لایەن برا بچووکەکەی خۆیەوە بە ناوی کامران تەمەن ١٥ ساڵ لە گەڕەکی کوشتارگای ئەو شارە کوژرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە بە پاساوی “پاراستنی شەرەف و نامووس” خوشکەکەی خنکاندووە و هەڵاتووە. شایەنی باسە کە ویدا دەهقان پیرانجق دایکی دوو منداڵ بووە. ناوبراو ماوەیەک لەمەوبەر، دوای دوو ساڵ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، لە هاوژینەکەی جیاببوەوە و گەڕابوەوە بۆ ماڵ دایک و باوکی.