فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کچێکی لاو لە لایەن داواکارەکەیەوە لە ئەدیمێشک
سێشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۳   |  17-09-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، ڕووناک تەوەسولی پوور تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئەندیمێشک بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە دەستی پیاوێکی گەنج کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە دوای ئەوەی کە پێشنیاری تۆمەتباری بۆ بە جێهێشتنی ئەندیمێشک بە بێ ئاگاداری باوکی ڕەد کردبووەوە، لە بەرامبەر کافەیەک بە لێدانی سێ گوللە کوژرا. شایانی باسە، تۆمەتبار ساڵی ڕابردوو بە هۆی ناڕازییبوونی باوکی قوربانی، ماڵی بنەماڵەیی ڕووناک تەوەسولی پووری دابووە بەر دەستڕێژ گوللە و دوای ماوەیەک لە دەستبەسەرکردنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. لە لایەکی دیکەوە، پیاوێک لە شاری بناو، لەژێر ناوی “کێشەی بنەماڵەیی”، هاوژین و دوو ئەندامی دیکەی بنەماڵەی هاوسەرەکەی بە چەقۆ کوشتووە و دواتر شوێنی ڕووداوەکەی بەجێهێشتووە.