فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کچێکی لاو لە کرماشان
دوشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۲   |  01-05-2023

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خاکەلێوە کچێکی لاو بە ناوی دونیا ڕەزایی و تەمەن ١٩ ساڵ، لە ماڵی خۆیاندا واتە لە گوندی “دارەدڕەفش خانماوا”ی سەر بە ناوچەی ناوەندیی کرماشان، بە شێوەی خنکاندن کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە لاوە کە لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆی و بە پاساوی ئەوەی کە “پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێکدا هەبووە” کوژراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر کوژرانی دونیا ڕەزایی، هیچ کەسێک لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر نەکراوە.