فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کچێکی ١٧ ساڵ تەمەن بە دەستی زاوەکەیان لە کرمان
چوارشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۴   |  23-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “زەهرا شکاری” دانیشتووی گوندی “خبر” سەر بە بەشی شاربابەک، بەهۆی پێوەندی سۆزداری لەگەڵ کەسێکی دیکە، لە لایەن زاوەکەیانەوە بە هاوکاری خوشکەکەی کوژراوە و بنەماڵەکەی بەهۆی ئەو شتەی ناوی دەنێن “پاراستنی نامووس”، ئەم جەنایەتەیان بە خۆکوژی ناوبردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شکاری، ئاسەواری شین بوونەوە لەسەر کەمر و شکانی سەر و گوێی ئەم کچە قوربانییە دیتراوە و تەرمەکەی لە شوێنێک هەڵواسراوە کە مەوداکەی بۆ خۆکوژی بەدوور لە ڕاستییە. شایانی باسە، بنەماڵەی زەهرا شکاری، پێشیان بە ناردنی تەرمی ئەم کچە بۆ پزیشکی قانوونی گرتووە و لەڕێگەی کەسێک کە دەستی ڕۆیشتووە، پێشیان بە لێکۆڵینەوەی چرتر لەمبارەوە گرتووە. بەوتەی ئەم سەرچاوەیە، زەهرا شکاری لەگەڵ کەسێک پێوەندی سۆزداریان هەبووە و بەرلەم جەنایەتە، بە خۆشەویستەکەی وتبووە کە بەهۆی ئەم پێوەندییەوە، لە لایەن خوشک و زاوەکەیانەوە، هەڕەشەی لێکراوە.