کوژرانی کچێکی ٦ ساڵ تەمەن بەدەستی باوکی لە لەنگروود
شەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۴   |  06-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتی گیل خەبەر، شەوی هەینی ١٤ی خەرمانان، پیاوێک لە شارستانی لەنگروود، کچە ٦ ساڵانەکەی کوشتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم پیاوە کچەکەی بە لێدانی چەندین زەربە چەقۆ بە سەختی بریندار کردووە و دوای ڕاگوێزرانی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە. شایانی باسە، ئەم پیاوە کە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان بووە، دوای ئەم ڕووداوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤی ئێران، لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا، ڕاپۆرتی کوژرانی ٤٨ منداڵ لە شارەکانی ئێران تۆمار کراوە.