کوژرانی کچێک و کوڕێکی گەنج لەژێر ناوی پاراستنی نامووس لە سیستان و بەلووچستان
چوارشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۳   |  12-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان، کچێک لە سیستان و بەلووچستان بەهۆی پێوەندی لەگەڵ کوڕێکی لاو، لە لایەن مامەکەیەوە بە چەکی ساچمەیی کوژرا. پێش ئەم ڕووداوەش، کوڕەکە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، لە ڵایەن بنەماڵەی کچەکەوە بە چەکی ساچمەیی کوژرابوو.
بەوتەی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ئەو کوڕە لە شەوی چوارشەممە تا بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، لە لایەن بکوژەکانی بە توندترین شێوە ئەشکەنجە دراوە. شایانی باسە، دوو کەسی دیکەش لە پێوەند لەگەڵ گەڕان بەدوای بنەماڵەی کوڕەکە، بە گوللە پێکراون و بەسەختی برینداربوون.