کوژرانی کۆلبەرێکی خەلکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود
هەینی ۲۵-۰۶-۱۴۰۱   |  16-09-2022
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئیسماعیل عەبدی ، خەڵکی گوندی بازدان و دانیشتووی جوانڕۆ، لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراو دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
ئیسماعیل عەبدی کاتژمێر ٢ی بەرەبەیان لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی جوانڕۆش بە ناوەکانی حەمید ئەحمەدی و موختار فەتاحی بریندار بوون.