کوژرانی کۆڵبەرێکی تر لە سنووری بانە
پێنجشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۲   |  16-11-2023
شەوی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی جەلال حەیدەریان، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی قاچیان سەر بە ناوچەی “کەرەفتوو”ی شاری دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کوژرا. ناوبراو دووەمین کۆڵبەرە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری بانە کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم سینگی پێکراوە و گیانی لەدەست داوە.
هەروەها ئێوارەی شەوی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی لاوی دیکەی بە ناوی یادگار ڕەحیمی و خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.