فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێکی تر لە سنووری بانە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا
چوارشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۲   |  10-01-2024

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوەی میرزا ئەحمەدی تەمەن ٤٣ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا. ئەمە دووەمین کۆڵبەرێکە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا لە سنووری ئەم شارە کوژراوە. سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنووری «زلە»ی شاری بانە کۆڵبەرێک بە ناوی میرزا ئەحمەدی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی هەنجێنە کوژرا. بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم کۆڵبەرە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە دراوەتە بەر دەستڕێژ و تەرمەکەی دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە. ڕۆژی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی دیکەی لاوی خەڵکی شاری سەڵماس بە ناوی شۆڕش خەرگووشی تەمەن ٣٣ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور کوژرا.