کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۳   |  12-08-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ، عەلی ڕەسووڵی تەمەن ٣٣ساڵە و خەڵکی گوندی “کووران”ی سەر بە شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری دوپلوورەی سەردەشت کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە گەنجە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە چەکدارەکان تەقەی لێ کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە، عەلی ڕەسووڵی خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.