فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو لە مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران
چوارشەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۲   |  18-10-2023

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە نزیک سنووری گوندی “دەرەوەران”ی سەر بەو شارە، گیانی لەدەست دا.
شەوی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، فەرید وەتەنی‌ڕەسووڵ، تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی “سەردۆشییەکان”ی شاری مەریوان، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لاوە کە باوکی سێ منداڵ بووە، لە نزیک گوندی “دەرەوەران”ی نزیک بە سنووری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند گوللەی شەڕی لێی کەوتووە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە، تەنانەت لە کاتی ئەسپەردەکردنیشدا شوێنی برینەکانی خوێنی لێ چۆڕاوە.
بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کۆڵبەرە لاوە شەوی ڕابردوو تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە و رۆژی چوارشەممە ٢٦ی رەزبەر ئەسپەردەیان کردووە.