کوژرانی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری سەردەشت
هەینی ۰۹-۰۶-۱۴۰۳   |  30-08-2024
ڕۆژی هەینی ٩ی خەرمانان، ئەسعەد ئەسپەندار، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی “قۆڵەسوێر” سەر بە شاری سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریکردن لە سنووری ئاڵواتانی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەیووبی بانە گواسترابۆوە و لەئێستادا بۆ شاری زێدەکەی خۆی، سەردەشت گوازتراوەتەوە.