فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری تەتە
هەینی ۰۳-۰۵-۱۴۰۴   |  25-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، شەوی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمین گەردی”، خەڵکی ئاوایی “کانی تەمرخان”ی سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری “تەتە”ی هەورامان کوژراوە.
ئەمین گەردی خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وێڕای کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی دیکە، کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان ڕاگوێزراوە.