فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
یەکشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۴   |  17-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان شەوی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “رەحمان رەسوڵزادە” خەڵکی شاری بانە، لە سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزەکانی حکومەت بە چەکی دۆشکا تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە. ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی کردوە کە تەرمی ئەم کۆڵبەرەکە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە. پێویستە بوترێ، دیاردەی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی نەبوونی هەلی کار و جیاکاری سیستماتیک لەم ناوچەیە بووەتە کارێکی ڕۆژانە بۆ دەستخستنی بژیوی ژیان و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە لە سنوورەکان هێرش دەکەنە سەر کۆڵبەران و تەقەی ڕاستەوخۆیان لێ دەکەن.