کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە بانە
یەکشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۲   |  31-12-2023
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «هەنگەژاڵ» ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا. بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ماوەی کەمتر لە ١٠ مانگ لە سنووری بانە کوژراون گەیشتە ١٨ کۆڵبەر.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، ئەحمەد سادقی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی «قەبەغڵو» ی سەر بە شاری سەقز لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا.