فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
یەکشەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۲   |  03-03-2024

سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی زەرغامی تەمەن ٥٢ ساڵ کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و پاش ئەوەیکە زگی پێکراوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
عەلی زەرغامی، خەڵکی گوندی ساریباغی سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی شاری سەقز بووە. بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤دا، لانیکەم ٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و ٦٣ کۆڵبەریش برینداربوون.