فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەوڵاوا
پێنجشەممە ۳۰-۰۱-۱۴۰۳   |  18-04-2024

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری “تەتە”ی سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلیوە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی تەتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی سەیوان دەست ئەفکەن تەمەن ٣٥ ساڵ گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لەمەودایەکی نزیکەوە دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە.
سەیوان دەست ئەفکەن خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی “دەڕە پەیمان” سەر بە شاری مەریوان بووە.