فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی گەنجێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە قەسری شیرین
دوشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۳   |  06-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ١١ی شەوی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، هێزەکانی یەکەی تایبەت و “نوپو” بە هێرشکردن بۆ سەر بازاڕچەی سنوریی پەرویزخان لە شاری قەسری شیرین، گەنجێکی تەمەن ٣٤ ساڵیان بە ناوی “محەممەد عەزیزییان” دایە بەر دەستڕێژ و کوشتیان.
شایانی باسە، ناوبراو سێ گوللەی کڵاشینکۆف بەر سینگ و سکی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. محەممەد عەزیزیان حەفتەی ڕابردوو لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان تووشی تێکەڵچوون بووە و شەوی ڕابردوو ئەم هێزانە بۆ دەستبەسەرکردنی ناوبراو هێرشیان کردووەتە سەر بازاڕچەی پەرویزخان و دوای ئەوەی کە خۆی ڕادەست نەکردووە بە تەقەی راستەوخۆ ناوبراویان کوشتووە.