کوژران و بریندابوونی زیاتر لە ٧٠ کەس لە چین
سێشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۳   |  12-11-2024
تەلەفزیۆنی “سی سی تیڤی” چین لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، ئێوارێی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، کەسێک لەبەرامبەر سەنتەرەکانی وەرزشی شاری ژووهان، بە ئۆتۆمبێل خۆی کردووە بەنێو خەڵکدا و بەهۆیەوە ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی چین، لەو کاتەی خەڵکێکی زۆر لەبەردەم بنکەی وەرزشی سەرقاڵی وەرزشکردن بوون، شۆفێرەکە خۆی بەناویاندا کێشاوە. لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە، شۆفێرەکە تەمەنی لە سەرووی 60 ساڵ بووە و بەر لەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر بکرێت، هەڵاتووە.