فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی بە دەیان کەس لە هێزەکانی سپای پاسداڕان لە کرماشان
یەکشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۴   |  15-06-2025

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان، لانیکەم ٣٠ کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. میدیاکانی ڕژیم تا ئێستا هیج ئامارێکیان لە کوژراوانی سپا لەم پارێزگایە بڵاو نەکردووەتەوە و تەنیا هەواڵی کوژرانی یەکێک لە پێرسۆنێلەکانی ئیدارەی بێهزیستی شاری قەسری شیرینیان بڵاو کردووەتەوە. شایانی باسە، کوژراو و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ٥٢٠ی ئەرتەش لە کرماشان گواستراونەتەوە و هەر جۆرە هاتوچووی خەڵکی ئاسایی بۆ ئەم نەخۆشخانە نیزامییە بە تەواوەتی قەدەغە کراوە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بنکە و پایەگاکانی سپای پاسداران لە شارەکانی پارێزگای کرماشان لەوانە: سەلاسی باوەجانی، سەرپێڵی زەهاو، داڵاهوو، ماهدەشت، قەسری شیرین، کرماشان، سەحنە و کەنگاوەر لە لایەن سپای ئیسڕائیلەوە کراونەتە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکانی ئەم وڵاتە.