کوژران و برینداربوونی بە سەدان کەس لە غەززە لەکاتی دابەش کردنی یارمەتی مڕۆیی
سێشەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۴   |  17-06-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە ئامارێکی سەرەتاییدا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٤٥ کەس کوژراون و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوون و دەیان کەسیش باری تەندرووستیان ناجێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین دەشڵێت: لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکی سپای ئیسرائیل بۆ سەر ئەو هاووڵاتییانەی کە لە گۆڕەپانی تەحلییە، لە خان یوونس، چاوەرێی وەرگرتنی هاوکارییەکانیان دەکرد، تا ئێستا ٤٥ کەس کوژراون و بە سەدان کەسیش بریندار بوون کە برینی زۆربەیان سەختە و گەیەنراونەتە کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر.