فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی سێ ئەندامی سپای پاسداڕان لە مەریوان
سێشەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۴   |  07-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی دووشەممە ۱۴ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا، دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژران و سێ کەسی دیکە بریندار بوون. شایانی باسە، برینداربووان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە و بارودۆخیان نادیارە.
هاوکات میدیا پەیوەندیدارەکان بە سپای پاسداران ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێرشە لە ڕێگای فڕێدانی نارنجۆک بۆ «بنکەی موقاومەتی سێ‌ڕای حیزبوڵڵای سەوڵاوا» ئەنجام دراوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ یەک لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان نەگرتۆتە ئەستۆ.