فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی سێ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە سەردەشت
شەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۴   |  26-07-2025

شەوی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گروپێکی چەکدار لە پایگای “ئاغاڵان” لە بەرزاییەکانی سنووری شاری سەردەشت، لانیکەم هێزێکی نیزامی کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە جەریانی ئەم شەڕە کادرێکی هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون کە لە سەر ناسنامەکانیان و بارودۆخی تەندروستیان هیچ زانیاریەک بەردەست نییە. تا کاتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەم شەڕەی لە ئەستۆ نەگرتووە.