فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی ١٢ کۆڵبەر لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا
هەینی ۱۰-۰۵-۱۴۰۴   |  01-08-2025

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی جولای ۲۰۲۵، لانیکەم ۱۲ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون  یاخود بریندار کراون کە ۱۰۰لەسەدی کۆی حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی بوونەتە قوربانی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ۶ کۆڵبەر کوژراون و ۶ کۆڵبەریش بریندار کراون. ناوی ئەو کوڵبەرانەی کە کوژراون بریتییە لە: “خالید محەممەدی” تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی بانە،  “پەیام ئەحمەدی” تەمەن ۲۴ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا، “لەتیف یەعقووبی” تەمەن ۴۵ ساڵ و خەڵکی سەڵماس، “ئەمین گەردی” تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی مەریوان، “بەرزان ساڵحی” تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی بانە و “هێمن دانش” تەمەن ۲۶ ساڵ و خەڵکی مەریوان.