ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خەزەڵوەر، پۆلیسی چین ڕایگه‌یاند، به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٠ـ٢١ ساڵ و خوێندکاری دانشکەدەیەک ، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دانشکەدەی “وۆچی” پیشه‌یی تایبه‌ت به هونه‌ر و ته‌كنه‌لۆژی له هه‌رێمی یانگسۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی چین و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، هه‌شت كه‌سی به چه‌قۆ كوشتووه و ١٧ کەسی دیكه‌یشی بریندار كردووه.
پۆلیسی چین ڕوونی كرووه‌ته‌وه، دوای ڕووداوه‌كه هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌یه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه. پۆلیسی چین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ئه‌و گه‌نجه دانی به هه‌موو شتێك داناوه و به پێی وتهكانیشی، هۆكاری هێرشه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌وتووه، بڕوانامه‌ی پێ نه‌دراوه، هاوكات له‌وه تووڕه و نیگه‌ران بووه، كه له میانی خوله‌كاندا بڕه پاره‌یه‌كی كه‌می وه‌رگرتووه.