فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی پێنج هاووڵاتیی لە چابەهار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۳-۰۷-۱۴۰۳   |  04-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئینتزامی ڕژیم بۆ سەر ئاوایی بلنگی و تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە لە هاووڵاتییان، سێ لاوی ئەم ئاواییە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەوی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، سێ لاوی خەڵکی ئاوایی بلنگی بەناوەکانی “عار ڕامش، شەهاب جدگال و زاکر جدگال” لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بە چەکی سووک و نیوە قورس بۆ سەر دووکانێکی ئەم ئاواییە گیانیان لەدەست دا. هەروەها دوو هاووڵاتیی بە ناوکانی “حامد جدگال” ٢٠ ساڵ تەمەن و “شوعەیب جدگال” ٢٥ ساڵ تەمەن، برینداربوون.