فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی چەند ئەندامی سپای پاسداڕان لە ئیسفەهان
پێنجشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۳   |  29-08-2024

بەهۆی تەقینەوەیەک لە سەربازگەیەکی هێزەکانی سپای پاسداڕان لە پارێزگای ئیسفەهان،  چەند کەس لە ئەندامانی ئەو هێزە کوژراون و برینداربوون. هەر لەم بارەیەوە دوو ئاماری جیاواز بڵاوکراوەتەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای ئیسفەهان، کە بە سەربازگەی (صاحب الزمان) ناسراوە، بڵاوی کردووەتەوە، لە کارگەیەکی ناوەندی هێزەکانی سپای پاسداران لە ئیسفەهان بەهۆی دزەکردنی گازەوە تەقینەوەیەک ڕووی داوە و یەک ئەندامی هێزەکانی کوژراوە و ١٠ ئەندامی دیکەش بریندار بوونە. هەر لەم پێوەندەدا، ڕادیۆ فەردا لە زاری ڕەمەزان شەریف بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، لە تەقینەوەکەی سەربازگەکەدا ١٥ ئەندامی هێزەکانی سپا کوژراون. هەروەها هۆی تەقینەوەکەی گەڕاندەوە بۆ ڕێکخستنی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانی سەربازگە و هەر بە گوتەی ڕەمەزان شەریف، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک ئەندامی دیکە سپای پاسداران برینداربوون، کە برینی بەشێکیان قورسە.