کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە شاری مۆنیخی ئاڵمان
پێنجشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۳   |  13-02-2025

ڕۆژنامە “دی مۆرغن”ی بێلژیک لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، ئۆتۆمبێلێک لە شاری مۆنیخی ئاڵمان، خۆی بە ژمارەیەک خۆپیشاندەردا کێشاوە و بەهۆیەوە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە: ئۆتۆمبیلەکە جۆری مینی کۆپەر بووە و خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک لە ئەندامانی “سەندیکای کرێکارانی ئاڵمان”دا کە لە شەقامی سەیدل، لە ناوەندی شاری میونیخ، خۆپیشاندانیان کردووە. جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا هۆی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبووە.