کوژران و بریندار بوونی سێ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە زاهیدان
پێنجشەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۱   |  12-01-2023
لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا سێ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای “شەمەندەفەری” خەنجەک لە زاهیدان کوژران و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی هەڵسووراوانی بەلووچ، شەوی چوارشەممە ٢١ی بەفرانبار، لە هێرشێکی چەکدارانەدا بۆ سەر پاسگای هێزە ئینتیزامییەکانی ڕژیم لە وێستگەی شەمەندەفەری خەنجەک لە زاهیدان، کەسێک بە ناوی” یەعقووب دەهمەردە” کوژراوە و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی” محەممەد قیامی و حوسێن پارس کیا” بریندار بوون.