کوژران و بریندار بوونی ٢ هاولاتی خەلکی ئیلام
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022
هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی هەینی ١٠ی پووشپەڕ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رژیم کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکەش بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بووە و پچڕاوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان،هێزە ئینتزامییەکان لە جووتسایدی ئیمام بە بیانووی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو دوو هاووڵاتییە کردووە کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا یەکێک لە سەرنشینەکان بە ناوی حەبیب ئاژ دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و و یەکێکی دیکەش بە ناوی وەحید عەتایی پشتی پێکراوە و بڕبڕەی پشتی پچڕاوە. هێزە ئینتزامییەکان دوای ئەوەی زانیویانە کە ئەو دوو کەسە هیچ جۆرە ماددەیەکی هۆشبەریان پێ نەبووە شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.