فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و بریندار بوونی ٣کۆلبەر لە سنووری شنۆ
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022

لە ئـاکامی تەقەی ھێزەکانی سـوپـای پـاسـدارانی ڕژیم بۆ سەر ژمـارەیەک کۆڵبەر لە سـنووری شنۆ، کۆڵبەرێک بە
نــاوی مــحەمــمەد ئەمین ئەحــمەدی ٣٠ ســاڵە، خەڵکی گــونــدی لاجــانی نــاوچەی مەرگەوەڕی ورمێ کوژرا و
لانیکەم دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
ھێزەکانی ســوپــای پــاســدارانی رژیمی ئیسلامی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەمــمە ١٨ی گەلاوێژ، لە بەرزاییەکان
گــــادەر تەقەیـان لە کۆڵـبەران کـردووە و وێڕای کـوژرانی کۆڵـبەرێک دوو کۆڵـبەری دیکەش بە نــــاوەکـانی
عەبــدوڵڵ ئەحــمەدی بــرای مــحەمــمەد ئەمین و عــوزێر ســابــری ئــازەر ٤٥ ســاڵە، بــاوکی ٣ مــنداڵ و خەڵکی
دزەی مەرگەوەڕ بــریندار بــوون. مــحەمەمــد ئەمین ئەحــمەدی ٣٠ ســاڵە، خێزانــدار و بــاوکی دوو مــنداڵە و
تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە.
لانیکەم ٦ کۆڵبەریش لەلایەن ھێزەکانی سـوپـای پـاسـدارانەوە دەسـتبەسەر کراون کە ھەتـا ئێستا نـاوی سێ کەسیان
بە نـاوەکانی وەحید سەعیدی، قـارەمـان پـورعەلی و سەفەر مـورادپـوور خەڵکی ورمێ ئـاشکرا بـووە. ھەروەھـا،
چەندین سەر ئەسپی کۆڵبەرانیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم کوژراون