کوژران و بریندار بوونی چوار کرێکار بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار لە مەشهەد
شەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۱   |  25-02-2023
ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەشەممە لە شاری مەشهەد دوو کرێکار بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. ئەم چوار کرێکارە کە لە شەقامی کەشاوەرز بە بەکارهێنانی جەرسەقیل پێکهاتەکانی شاریان دەگواستەوە، بەهۆی پێکدادانی جەرسەقیلەکە لە گەڵ کابلی فشار قەوی، کارەبایان لێکەوتەوەو دوو کەسیان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کرێکارەکەی دیکەش کە بە هۆی سووتانەوە برینداربوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.