فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و بریندار بوونی چەندین کەس بە هۆی هێرشێکی تیرۆریستی لە رووسیە
شەممە ۰۴-۰۱-۱۴۰۳   |  23-03-2024

لە هۆڵێکی کۆنسێرت لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی رووسیە چەند کەسێک تەقەیان لە ئامادەبووانی ناو تالارەکە کردووە کە بەهۆیەوە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
شەوی هەینی ٣ی خاکەلێوە میدیاکانی رووسیە، بڵاویانکردەوە، لە تالارێک لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی رووسیە کردەوەیەکی تیرۆرستی روویدا کە بەهۆیەوە ٦٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١١٥ کەسیش بریندار بوون کە حالی زۆریەک لە بریندارەکان ناجێگیر ڕاگەیندراوە .
هاوکات شایتەحاڵانی شوێنی رووداوەکە بە میدیاکانی رووسیەیان راگەیاندووە، سێ کەسی چەکدار بە شێوەیەکی وەحشیانە تەقەیان لە هاووڵاتییانی ناو تالارەکە کردووە.
ئەم هێرشە بە خراپترین ڕووداو بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە ساڵانی ڕابردوودا دێتە ئەژمار و هێرشەکەی ساڵی ٢٠٠٢ بیردەخاتەوە. لەو ساڵەدا ٤٠ چەکداری چێچێنی لە شانۆیەکی مۆسیقی بە ناوی “نۆردۆست” ٩٠٠ کەسیان بە بارمتە گرت.
شایانی باسە کە داعش بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی وەئەستۆ گرتووە.