کوژران و بریندار بوونی چەندین کەس لە شارەکانی کوردستان
چوارشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۱   |  12-10-2022
لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کوردستان، لانیکەم ٥ هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم کوژراون و ٢ هاووڵاتی دیکە لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش برینداربوون.
ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سەرتاسەری لە شارەکانی کوردستان و ئێران، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچووە، کە ئەم خۆپیشاندانە بەهۆی دەستتێوەردانی هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم ئاڵۆزی لێکەوتەوە و لە شارەکانی؛ سەلاسی باوەجانی، سنە، دێولان، سەقز، مەریوان، دیواندەرە، بۆکان، مەهاباد، کرماشان و جوانڕۆ لانیکەم ٧ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و٤٣٠ کەسی دیکەش برینداربوو.