فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و ڕفاندنی تەرمی دوو هاووڵاتیی لە خۆی
یەکشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۴   |  16-11-2025

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “خالیس پەرویزی” تەمەن ٣٠ ساڵ و “یووسف پەرویزی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “قەنڵە”ی سەر بە خۆی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کوژران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی پەرویزی، ئەم دوو برایە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە سنووری شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە خۆی، ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانجی تەقە و لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست داوە. شایانی باسە، ئیتلاعاتی سپای پاسداران پاش رفاندنی تەرمی ئەم دوو گەنجە، تا ئێستا تەرمەکانی ڕادەستی بنەماڵەکەیان نەکردووەتەوە.