کوژران و ڕفێندرانی ١٥ سەربازی پاکستان لە لایەن تاڵبان
سێشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۳   |  19-11-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، دەزگای هەواڵگریی پاکستان بە ئاژانسی “فڕانس پرێس”ی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی دوو هێرشی چەکداری ڕۆژی ڕابردووی گرووپی تاڵبانی پاکستان، ٨ سەرباز کوژراون و ٧ سەربازی دیکەش ڕفێندراون. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە گرووپی تاڵبانی پاکستان، بەرپرسایەتی خۆی لە یەکێک لە هێرشەکان وەئەستۆ گرتووە.
شایانی باسە، لە هێرشێکدا هەشت سەرباز و ٩ چەکدار لە هێرشبەرەکان کوژراون” کە تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە. لە لایەکی دیکەوە، ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسیش بەهەمان ئاژانسی ڕاگەیاندووە، لە هێرشێکی دیکەدا حەوت پۆلیس ڕفێنراون.