کۆبوونەوی نارەزایەتی کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەراتی ئازەربایجان شەرقی
سێشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۰   |  22-02-2022
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ڕەشەممە، کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەراتی ئازەربایجان شەرقی لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی حقوق و مەزایاکانیان و پێڕانەگەیشتن بە داخوازیەکانیان، لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لەو شارە کۆبوونەوە.شایانی باسە، ئەو کارمەندانە دەڵێن، پێنەدانی حقوق و مەزایاکانمان بەڕێوەبردنی ژیان و گوزەرانی بنەماڵەکانمان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دژوارتر دەکاتەوە و چییر ناتوانین لە بەرامبەر ستەم و پێشێلکاری مافەکانمان بێدەنگ بمێنین.